وەزارەتی دارایی وئابووری هەرێم روونکردنەوەیەک لەبارەی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی وانەبێژان بڵاودەکاتەوە
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم کوردستان ڕونکردنەوەیەک لەبارەی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مانگی ئەیلولی وانەبێژان
لەروونکردنەوەکەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوریدا هاتووە، لەچەند پەیج و دەزگایەکی ڕاگەیاندن بەیاننامەیەک بەناوی دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ سەبارەت بەخەرجکردنی شایستە داراییەکانی مانگی ئەیلولی وانەبێژان بڵاوکراوەتەوە و لەچەند بەشێکی بەیاننامەکەدا وەزارەتی دارایی بەهۆکاری خەرج نەکردنی شایستەکانیان تۆمەتبار دەکەن. وتیشی،بۆ سەرجەم وانەبێژان و ڕای گشتی ڕوون دەکەینەوە کەهیچ بڕیارو ڕێنماییەکی نوێ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییەوە بۆ خەرج کردن یان خەرج نەکردنی مووچەو شایستەی دارایی هیچ چین و توێژێکی مامۆستایان دەرنەچووە.
