المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک وەزیران:ئێمە سەرچاوەی سروشتیمان هەیە بۆ دامەزراندنی پیشەسازییەکی بەردەوامی گەشەکراو کە پێداویستیەکانی بازاڕی ناوخۆ دابین بکات


13:58 عێراق
2023-12-02
10735

 

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى سپۆنسەری کۆڕبەندی هاوبەشییە پیشەسازییەکانی کرد کە بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە پارێزگای بەسرە کارەکانی دەستی پێکرد و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران  لە میانەی کۆڕبەندەکەدا،  ڕایگەیاند سەرۆکایەتی ئەنجومەنی گەشەپێدانی کەرتی تایبەتی کردووە بە پلەی هەمیشەیی خۆی، کە لە ستراتیژی نیشتمانی بۆ پەرەپێدانی کەرتی تایبەت 2014-2030 سەریهەڵداوە، وە ئەمساڵ پەسەندکرا، وەک پەیامێکی ڕوون بۆ پشتگیریکردن و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت.
وتیشی:گۆڕینی فەلسەفەی ئابووری تاکلایەنەی دەوڵەت بە پشتیوانیکردنی کەرتەکانی کشتوکاڵی و پیشەسازی و بازرگانی و گەشتیاری بەدەست دێت .
سەرۆک وەزیران رایشیگەیاند:ئێمە سەرچاوەی سروشتیمان هەیە بۆ دامەزراندنی پیشەسازییەکی بەردەوامی گەشەکراو کە پێداویستیەکانی بازاڕی ناوخۆ دابین بکات و بتوانێت بەرهەمەکانی هەناردەی دەرەوەی وڵات بکات هەروەها  نابێت عێراق وەک بازاڕێکی بەکارهێنەر بمێنێتەوە بۆ کاڵا و کەلوپەلی هاوردەکراو،ئاماژەیشیدا یەک هەلی کاری ڕاستەوخۆ لە کەرتی پیشەسازیدا 4-6 هەلی کاری ناڕاستەوخۆ لە کەرتەکانی تردا دروست دەکات.
سودانی وتیشی وەبەرهێنان لە سەرمایەی مرۆیی و دابینکردنی شارەزایی و ڕاهێنان و تواناکان یەکێکە لە گرنگترین ئامانجەکانی حکومەت وئێستا کاتی ئەوە هاتووە ئابووریمان ببەسترێتەوە بە خولی ئابووریی جیهانیەوە و بناغەیەکی پیشەسازی بەهێز دابمەزرێنین بۆ ئەوەی پشتگیری لە سەقامگیری بکات،هەروەها پێویستە پشتگیری لە کارگێڕی پیشەسازی بکرێت بۆ دابینکردنی پێداویستی ناوخۆیی و تێکەڵبوون لەگەڵ پیشەسازییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا
سەرۆک وەزیران ئەوەیشی خستەڕوو بەپێی خەمڵاندنەکانی ساڵی 2020 کەرتی تایبەت 81%ی کۆی ژمارەی یەکە پیشەسازییەکانی ئێستا پێکدەهێنێت، لە بەرانبەردا 11%ی بۆ کۆمپانیا حکومییەکان و 1% بۆ کۆمپانیا تێکەڵەکان و ڕێژەی بەشداریکردن لە کۆی بەرهەمی پیشەسازیدا هێشتا لەلایەن کۆمپانیا پیشەسازییە گشتیەکانی سەر بە حکومەتەوە سەرپەرشتی دەکرێت پێویستمان بە کەرتی تایبەت هەیە بۆ بەشداریکردن لە بەرهەمهێنانی پیشەسازی بۆ پیشەسازی خۆراک و دەرمانسازی و بیناسازی و کانزاگان.
وتیشی ئێمە زۆر زەرەرمەند بووین لە هاوبەشایەتی بازرگانی کە زیانی بە کۆمپانیا حکومیەکان گەیاند وهاوبەشی سەرکەوتوو هەیە کە بەشدارییان کردووە لە زیادکردنی هێڵی بەرهەمهێنان و ئامادەکردنی کرێکاران وهەوڵ دەدەین کەرتی پیشەسازی تایبەت بەهێز بکەین لە ڕێگەی خاوەندارێتی یەکە پیشەسازییەکانەوە و بەشداریکردن لە بەرهەمهێناندا  لەماوەی یەک ساڵدا حکومەت کاری لەسەر هەنگاوی پراکتیکی ڕێکارەکانی کرد، لەوانە دامەزراندنی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان، کە ژینگەیەکی دروستی وەبەرهێنان بۆ کەرتی تایبەت دادەمەزرێنێت.
سودانی جەختیکردەوە ئێمە پێویستمان بە کەرتی تایبەت هەیە بۆ بەشداریکردن لە بەرهەمهێنانی پیشەسازی خۆراک و دەرمانسازی و بیناسازی و پیشەسازی کانزاکان ومەینەتی زۆرمان بینی لە هاوبەشی بازرگانی کە زیانیان بە کۆمپانییەکانی دەوڵەت گەیاند.
سەرۆک وەزیران ئاماژەیشیدا هاوبەشی سەرکەوتوو هەیە و بەشدارییان کردووە لە زیادکردنی هێڵەکانی بەرهەمهێنان و ئامادەکردنی کرێکاران وئێمە هەوڵ دەدەین کەرتی پیشەسازی تایبەت بەهێز بکەین لە ڕێگەی خاوەندارێتی یەکە پیشەسازییەکان و بەشداریکردن لە بەرهەمهێنان

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 13530
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 12646
ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

2026-03-27 23:59 13150
سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

2026-03-27 23:58 12863
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

2026-03-27 23:55 11996
واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

2026-03-27 23:54 11998
كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

2026-03-27 23:52 12064
فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

2026-03-27 23:49 12153
هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

2026-03-27 23:46 12213
هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

2026-03-26 23:13 13023
سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

2026-03-26 19:49 12512
ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

2026-03-22 21:20 12066
پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

2026-03-22 21:16 10152
سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

2026-03-22 21:14 11718
ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

2026-03-22 21:12 11414
ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

2026-03-22 21:10 4635
وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

2026-03-22 16:15 11282
بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

2026-03-22 16:13 6075