دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی مەریوان کەریم تۆفیق ڕاگەیاند
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی مەریوان کەریم تۆفیق ڕاگەیاند.
بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی لە بەیاننامەیەکدا ئەمرۆ شەممە ڕایگەیاند، "لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە رۆژی (2ـی کانونی یەکەمی 2023)تۆمەتباری لە یاسا هەڵهاتوو مەریوان کەریم تۆفیق لە قەزای بازیان دەستگیرکرا".
له بەیاننامەیەکەدا ڕوونکراوەتەوە، دەستگیرکردنی ئەم داواکراوە لەلایەن هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوو چەند ئاژاوەگێڕێک لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لە ناحیەی شۆڕش تەقەیەکی زۆریان کرد و بوونە هۆی مەترسی و بێزاری هاووڵاتیانی سنوورەکە.
بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تۆمەتباران بەپێی ماددەی 15ـی چەک فەرمانی گرتنیان بۆ دەرکرا و پاش گەشتنی هێزەکانی ئاسایش و کۆماندۆی کوردستان بە شوێنی ڕووداوەکە، تۆمەتباران بە چەک ڕووبەڕووی هێزەکان بوونەوەو تۆمەتبار (مەریوان کەریم تۆفیق) هەڵهات ، پاش ماوەیەک لە خۆ حەشاردان و خۆشاردنەوە، ئەمڕۆ شەممە لە قەزای بازیان لەلایەن هێزەکانی دەزگای ئاسایشەوە دەستگیرکرا.
ناوبراو چەندین فەرمانی گرتنی دیکەی بەردەستە، هەروەها ڕابردووی تاوان و تەقەکردن و رفاندنی هەیە.
