مەندەلاوی جەخت لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئێران دەکاتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە، موحسین ئەلمەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، جەختی لەسەر پەرۆشی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئێران و کاراکردنی لیژنەکانی پەرلەمان کردەوە. نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆک پەرلەمان لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" موحسین مەندهلاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، و شاندی پەرلەمانی یاوەری، کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ جێگری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، محەمەد موخبەرسازكرد، بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرسی گرنگ و هاوبەش. ههروهها وتی" شاندی پەرلەمان گفتوگۆیان لەسەر ڕێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە ئاستە جیاجیاکاندا کرد، هەروەها بەردەوامبوون لە ئاڵوگۆڕی سەردانە تەکنیکی و کارگێڕییەکان بۆ کردنەوەی ئاسۆی فراوانتر بۆ هاوکاریکردن لە بوارەکانی وزە و ئاو وکشتوکاڵ و پەروەردە و گەشتیاری ئایینی. بهپێ راگەیەندراوەکە مەندلاوی جەختیشی لەوە کردەوە کەئەنجوومەنی نوێنەران بە وردییەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ کاراکردنهوه و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە دووقۆڵییەکان دەکات لەسەر ئاستی سیاسی و پەرلەمانی وئابووری و ئەمنی، جگە لە کاراکردنی کاری لیژنەکانی پەرلەمان و حکومی کەلە قۆناغەکانی پێشوودا پێکهاتبوون، لە هەمان کاتدا داوای كردووه پشکی ئاوی عێراق زیاتربكرێت، و پێویسته هەڵوێستێكی یهكگرتوویی عەرەبی و ئیسلامی لە دژی تاوانەكانی جینۆسایدی زایۆنیستەکان له غەززە ههبێت. لهلای خۆیەوە موخبهر ستایشی ڕادەی لێکنزیکبوونەوەی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێی کرد و جەختی لەوە کردەوە کەعێراق سیاسەتێکی ژیرانەی هەیە و توانایەکی گەورەی هەیە بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی لە ناوچەکەدا. ههروهها هەوڵەکانی مەندەلاوی و ئەو بانگەوازەی بەرز نرخاند کە وەک سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی بە وەکالەت کردبووی بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی بەپەلەی پەرلەمانە عەرەبییەکان سەبارەت بە فەلەستین.
