موسەننا ئەمین:دەبێت دڵنیایی بدرێت بۆ ئەوەی ساڵی ئایندە لەگەڵ هەمواری بودجە خەڵکی کوردستان دووچاری قەیران نەبنەوە
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە سەرۆکوەزیرانی عێراقیان راگەیاندووە دەبێت دڵنیایی بدرێت بۆ ئەوەی ساڵی ئایندە لەگەڵ هەمواری بودجە خەڵکی کوردستان دووچاری قەیران نەبنەوە، هاوکات گوتیشی: سوودانی بەڵێنی چارەسەرێکی ریشەیی داوە.
موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، داوایان لە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کردووە کە دڵنیایی بدرێت خەڵکی هەرێمی کوردستان توشی قەیرانی دارایی نەبنەوە، هەروەها سوودانی دڵنیاییدا کە دەستکاریکردن لە یاسای بودجە لە ئێستادا لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، بڕیاروایە چارەسەرێک بدۆزرێتەوە بۆ کێشەی بودجە و مووچەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2024.
موسەننا ئەمین، سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا، بەهۆی خەرجی راستەقینە لە بودجە ئەو بەشە پارەیەی بۆ هەرێم دێت بەشی هیچ شتێک ناکات و ناتوانرێت مووچە دابەشبکرێت.
