فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی فەرماندە باڵاکانی پێکهاتە ئەمنییەکان دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محەمەد شەیاع سودانى ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئاسایشی کرد بۆ فەرماندە باڵاکانی پێکهاتە ئەمنییە جیاوازەکان.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەکەدا فەرماندەی گشتی جەختی کردەوە لەسەر پێویستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەوڵێک بۆ تێکدانیان، چونکە نوێنەرایەتی بناغەیەکی بنەڕەتی دەکەن کە پلانەکانی پەرەپێدان پشتیان پێ دەبەستن و ئامانجیان پێشخستنی هەموو کەرتە گرنگەکانە و لە پێش هەموویانەوە لایەنی خزمەتگوزارییە.
سودانی جەختی کردەوە لەسەر پێویستی پاراستنی پرۆسەی هەڵبژاردن و جێبەجێکردنی یاسا بەگوێرەی چوارچێوە دەستوورییەکان لە لێپرسینەوە لە هەر کەسێک کە ڕێگری لە بەڕێوەچوونی بکات، هەروەها پێداچوونەوەی بە ئەو پلانە ئەمنییە کرد کە لە ماوەی هەڵبژاردنەکاندا جێبەجێ دەکرێت بۆ پاراستنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە بەغدا و پارێزگاکان و ئاماژەی بەوەشکرد کە پێویستە ئەم پلانە بە بەردەوامی نوێ بکرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت هەر پێشهاتێک یان ڕووداوێکی ئەمنی لەناکاوە لەخۆبگرێت.
