دانیمارک سوتاندنی قورئان ودەقە ئاینییەکانی قەدەغە کرد
بەپێی پڕۆژەیاسایەکی پەرلەمانی دانیمارک حکومەتی ئەو وڵاتە سوتاندنی قورئان و ئەنجامدانی مامەڵەی نەشیاو بەرامبەر بە دەقە ئاینییەکان قەدەغە کرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، حکومەتی دانیمارک رایگەیاند، پاش ئەوەی لە چەند مانگی رابردوودا چەند جارێک قورئان سوتێنرا، ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی پەرلەمانی وڵاتەکە پڕۆژەیاسای قەدەغەکردنی سوتاندنی قورئانی پەسەندکرد.
ئاماژەی بەوەش کرد، رەشنووسی پڕۆژەیاساکە بە زۆرینەی دەنگ کە ٩٤ دەنگ بوو لە بەرامبەر ٧٧ دەنگی ئۆپۆزسیۆن لە ١٧٩ کورسی پەرلەمان پەسەند کرا.
ئەوەش خراوەتە روو، ئامانجی پڕۆژەیاساکە هەموارکردنەوەی یاسای سزاکان بۆ مامەڵەکردنی نەشیاو بەرامبەر گشت دەقە ئاینییەکان بە شێوەیەکی ئاشکرا و ناساندنی بە تاوانە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٢٨ـی حوزەیرانى ٢٠٢٣، پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بەناوى سەلوان مۆمیکا لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵم پایتەختی ئەو وڵاتە، کۆپییەک لە 'قورئانی پیرۆز'ـی سووتاند
