ئاسایشی ناوەخۆی ڕۆژئاوای کوردستان گەیشتووەتە ئەنجامێک سەبارەت بە کوژرانی بوکێک
ئاسایشی ناوەخۆی ڕۆژئاوای کوردستان گەیشتووەتە ئەنجامێک سەبارەت بەو لێکۆڵینانەی کە ئەنجامی داوە لە کوشتنی "ڕیتا ئەوسی"، کە لە ماڵەکەی خۆی لە شاری قامشلۆ بە مردوویی دۆزرایەوە لە 18ـی تشرینی دووەمی 2023.
بەگوێرەی زانیارییەکان، قوربانییەکە ئەشکەنجە دراوە و بە چەقۆ لێیدراوە، کە بووە هۆی مردنی.
ڕیتا ئۆسی کە چوار مانگ پێش مردنی ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنابوو، لەلایەن پێنج کەسەوە کوژراوە، بەگوێرەی مامی، ڕەزوان ئەوسی، کە لە لێدوانێکی لەبارەی کوشتنی خوشکەزایەکەیەوە وتی: "ڕیتا لەلایەن پێنج کەسەوە کوژراوە و ئەوانەی تێوەگلاون لە کوشتنەکەیدا هاوسەرەکەی کە ناوی ئازاد چەلەبییە و هاوسەری پێشووی ئازاد کە لە ئەوروپا دەژی و دوو برای.
ڕەزوان ئەوسی وتیشی: "پرۆسەی پلاندانان بۆ کوشتنی ڕیتا لە ئەوروپا ئەنجامدرا دوای ئەوەی پێنج کەس پیلانیان بۆ کوشتنی ژدڕیتا داڕشت".
ئەمڕۆ دووشەممە (11ـی کانوونی یەکەمی 2023) دادگاییکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی ڕیتا ئەوسی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێدەکات.
مامی قوربانیەکە وتی: مێردەکەی، ئازاد چەلەبی و براەکەی دلگەش، دانیان بەوەدا نا کە دەستیان هەبووە لە تاوانەکەدا.
