سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت دەکات بە پێداچوونەوە بە پلانەکانی پەرەپێدانی کەرتی کارەبا
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانى ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە تایبەت بوو بە پێداچوونەوە بە پلانەکانی پەرەپێدانی کەرتی کارەبا بە ئامادەبوونی وەزیرانی پلاندانان و کارەبا و پیشەسازی، جگە لە ژمارەیەک لە بریکار و بەڕێوەبەرانی گشتی و ڕاوێژکاران.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆک وەزیران ستایشی هەوڵەکانی وەزارەتی کارەبای کرد لە وەرزی ڕابردوودا و جەختی لە یەکخستنی سەرجەم شارەزاییە نیشتمانییەکان کردەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە دەبنە هۆی دواکەوتنی نوێکردنەوەکان لە کەرتی کارەبادا و ئاماژەی بەوەش دا کە کۆنترۆڵکردنی خواست و کەمکردنەوەی بەکارهێنان باشترە لە زیادکردنی بەرهەمهێنان.
سودانی جەختی کردەوە لەسەر پێویستی تێکەڵکردنی بیرۆکەکان لە نێوان وەزارەتە کەرتییەکانی پەیوەست بە وزەوە و دەبێت خاڵی دەستپێکێک بۆ دەستپێکردنی کاری هاوبەش لە نێوانیاندا دابنرێت، و ئاماژەی بە پێویستی گرنگیدان بە کێشەی وزەی بەفیڕۆچوو و دەرهێنانیانی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارپێکردن کرد، جگە لە ڕەچاوکردنی ڕێوشوێنەکانی جیاکردنەوەی گەرمی لە کۆمەڵە و بیناکانی نیشتەجێبوون بە مەبەستی باشترکردنی ئاستی ئەم کەرتە گرنگە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە ڕاسپاردنی وەزارەتی پلاندانان بۆ ئامادەکردنی توێژینەوە و ڕاسپاردەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی زیادبوونی خواست لەسەر وزەی کارەبا، هەروەها ئامادەکردنی لێکۆڵینەوەیەک بۆ پێداچوونەوە بە ڕێژەی باج لەسەر هاوردەکردنی ئەو ئامێرانەی کە وزەی زیاتر بەکاردەهێنن و تایبەتمەندییە ستانداردەکان لە کردارەکانی هاوردەکردن پەیڕەو بکەن.
