قایمەقامیەتی سلێمانی: سه‌رجه‌م برنجه‌كانی بازاڕی شاری سلێمانی ڕووه‌كین نه‌ك دروستكراو
سه‌رجه‌م برنجه‌كانی بازاڕی شاری سلێمانی ڕووه‌كین نه‌ك دروستكراو.
قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ڕوی جۆر و كوالێتی و پێكهاته‌وه، پشكنینی بۆ سه‌رجه‌م برنجه‌كان كرد و سه‌رجه‌میان برنجی ڕووه‌كین و له پێكهاته‌كانیاندا پلاستیكی تێدا نیه.
هیوا ساڵح، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: "دوای بڵاوبونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆ دروستكردنی برنج له پلاستیك و دروستبونی دڵه‌ڕاوكێ له‌نێوان هاوڵاتیاندا، لیژنه‌كان به ره‌زامه‌ندی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م جۆره‌كانی برنجی له ڕووی جۆر و كوالێتی و پێكهاته‌كه‌یه‌وه ناردوه بۆ پشكنین و تاقیگه‌كان".
وتیشی: ئه‌و تاقیگه‌یه‌ی پشكنینی بۆ سه‌رجه‌م جۆره‌كانی برنج له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی كردوه، یه‌كێكه له باشترین تاقیگه‌كانی كوردستان و له‌ژێر چاودێری نوێنه‌ره‌كانی حكومه‌ت و به‌باشترین ئامێره پێشكه‌وتوه‌كان پشكنینه‌كانی ئه‌نجام داوه و در‌كه‌وتوه كه سه‌رجه‌میان برنجی روه‌كین.
هیوا ساڵح ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌ده‌ست قایمەقامییه‌تی سلێمانی گه‌یشتوه‌ته‌وه، پشكنینی تاقیگه‌كه كوالێتی برنجه‌كانی پله‌به‌ند كردوه و چه‌ند جۆرێكیان له باشترین جۆری برنجه‌كانی جیهانن كه‌له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی ده‌فرۆشرێت.
نوێنه‌ركه‌ی ته‌ندروستی له لیژنه‌كانی قایمەقامییه‌تی سلێمانی راشیگه‌یاند: هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌رجه‌م برنجه‌كانی ناوبازاڕی شاری سلێمانی له ڕوی كوالێتی و جۆره‌كانییانه‌وه، روه‌كین هه‌روه‌ها له پێكهاته‌كانیاندا مادده‌ی پلاستیك بونی نییه و پێویست به دڵه راوكێ ناكات.
