دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک لەسەر هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و خۆنمایش کردنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک لەسەر هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و خۆنمایش کردنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە (14ـی کانونی یەکەمی 2023) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "لەدرێژەی هەڵمەتی ڕووبەڕووبونەوەی قەدەغەکردنی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و بڵاو کردنەوی وێنەو گرتەڤیدۆی کاتی تەقەکردن لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (م، ح ، ع) کە کاری ڤاینەری دەکات لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکرا، بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و خۆنمایشکردن بەچەک و بڵاو کردنەوەی گرتەی ڤیدۆیی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان كە کارێکی قەدەغەيه، بۆیە دوپاتی دەکەینەوە هەرکەسێک چەکی بێ مۆڵەتی لابێت یان گرتەڤیدۆیی چەک و کاتی تەقەکردنی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو بکاتەوە بە بڕياری دادگا لەلايەن هێزەکانمانەوە دەستگیر دەکرێت".
بەپێی زانیاریەکانی ئاژانسی موتەڵع، ئەو کەسەی دەستگیرا ڤاینەرێکی بەناوبانگی هەولێرە و ناسراوە بە «حەمە جەرگە»، کە بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیی تەقەکردن لەلایەن ئاسایشی هەولێر دەستگیرکرا.
