باسم عەوادی: بۆ بەرەنگاربونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا ههماههنگی لهگهڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان دهكهین
وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگهیاند، کاردەكهن بۆ هەماهەنگیکردنی هەوڵەکانی لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ناوچەکە و جیهاندا بەمەبەستی بەهێزکردنی کارە نێودەوڵەتییەکان لە بەرەنگاربونەوەی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانی و لە پێناو بەرژەوەندییە نێودەوڵەتی و هەرێمی و نیشتمانییەکاندا. باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "حکومەتی عێراق پێزانینی خۆی بۆ ئەو هەوڵانەی حکومەتی دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبی دەردەبڕێت بۆ ڕێکخستنی کۆنفرانسی لایەنەکانی رێککەوتننامەی چوارچێوەی نەتەوە یەکگرتوەکان سەبارەت بە کەشوهەوا لە 30ی تشرینی دووەمەوە تا 13ی کانوونی یەکەمی 2023 و گەیشتن بە بڕیاری کۆتایی کۆدەنگی کە لە ڕۆژانی کۆنفرانسەکەدا گفتوگۆیان لەسەر کرا".
ئاماژهی بهوهشكردوه، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوای لەسەرە و هەوڵی سنووردارکردنی دەدات بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانی و ژینگەکەی و سیستەمە کشتوکاڵییەکەی، بۆیە ئەم بڕیارانە بە هەنگاوێکی گرنگ دادەنرێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی ڕێککەوتنی پاریس، کە گرنگترینیان کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوایە، بەتایبەتی ئەوانەی کە پەیوەندییان بە بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماوە هەیە.
وتەبێژی حکومەتی عێراق دهڵێت، "ڕاگەیاندنی کۆتایی لەلایەن هەندێک لە وڵاتانەوە ڕوبەڕوی ناڕەزایەتی بوەوە لەسەر هەندێک لە بڕگە کۆتاییەکانی، بەڵام گەیشتن بە بڕیارێکی هاوبەش سەبارەت بە بەکارهێنانی سوتەمەنی بەردینی و گۆڕینی ڕێڕەوی دانوستان لە سنوردارکردنی سوتەمەنی بەردینیەوە بۆ ڕێڕەوی گۆڕینی دادپەروەرانەی وزە دەستکەوتێکی گرنگە بۆ وڵاتانی تازە گەشەکردوو و هەناردەکەری نەوت".
ئهوهشی خستوهتهڕو، "ئەو بڕیارانە کۆمەڵێک پابەندبونی بەهێزیان لەخۆگرتبو بۆ وڵاتانی پیشەسازی بەشداربو لە کۆنفرانسەکەدا، لەوانە دابینکردنی پارەی زیاتر بۆ وڵاتە تازە گەشەکردوەکان بۆ پشتگیریکردنی هەوڵەکانیان لە کەمکردنەوەی دەردانەکان و یارمەتیدانیان بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا و گواستنەوەی تەکنۆلۆژیا وبنیاتنانی توانا و دابینکردنی دارایی سندوقی لەدەستدان و زیان".
وتەبێژی حکومەتی عێراق رونیكردوهتهوه، بهغدا پێشوازی لە شێوازی ئەو کۆدەنگییە دەکات کە پێی گەیشتوە، بەڵام بێ دەنگی خۆی دەردەبڕێت لەسەر یەکێک لەو بڕگانەی کە توانای کارکردنمان سنوردار دەکات بۆ جێبەجێکردنی پابەندبونەکانمان بەرامبەر گەلی عێراق و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان.
ئهوهشی خستهڕو، حکومەتی عێراق کاردەکات بۆ هەماهەنگیکردنی هەوڵەکانی لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ناوچەکە و جیهاندا بەمەبەستی بەهێزکردنی کارە نێودەوڵەتییەکان لە بەرەنگاربونەوەی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانی و لە پێناو بەرژەوەندییە نێودەوڵەتی و هەرێمی و نیشتمانییەکاندا.
