مەسرور بارزانی بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە
سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی بهبۆنهی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردهوه، له بهشێكیدا هاتووه: لەم بۆنە پیرۆزەدا، پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان دووپات دەکەینەوە.
دهقی پهیامهكهی سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی:
بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم لە خۆشی و شادی و ئارامیدا، ڕۆژانی جەژن و پشوو بەسەر ببەن.
لەم بۆنە پیرۆزەدا، پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان دووپات دەکەینەوە.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە شادیدا بژین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
