وەزارەتی تەندروستی هەرێم رێنماییەکانی كانی بۆ ڕۆژانی پشوی جه‌ژنی حه‌زره‌تی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی نوێی 2024 راگه‌یاند
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ ڕۆژانی پشوی جه‌ژنی حه‌زره‌تی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی نوێی 2024 راگه‌یاند و فریاكه‌وتنه‌كان و ده‌وامی نه‌خۆشخانه‌كان به‌شێوه‌ی ئێشكگری و نۆرینگه ده‌ره‌كییه‌كان (24) كاتژمێر كراوه. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، هاوڵاتیان و داموده‌زگاكانی ته‌ندروستی ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا ڕۆژانی پشوی فه‌رمی هه‌مان ڕۆژانی پشوی ڕاگه‌یاندراوه كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندراوه، واته له 25ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2023ه‌وه تاوه‌كو 1ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2024.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه و داموده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان راده‌سپێردرێت كه ده‌وامی ئێشكگری ده‌بێت بۆ كارئاسانی هاوڵاتیان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
1- فریاكه‌وتنه‌كان (24) كاتژمێر كراوه ده‌بن به‌شێوه‌ی ئێشكگری.
2- ده‌وامی نه‌خۆشخانه‌كان به‌شێوه‌ی ئێشكگری ده‌بێت. 3- نۆرینگه ده‌ره‌كیه‌كان كراوه ده‌بن له ڕۆژانی پشو. 4- ڕاوێژكارییه (24) كاتژمێرییه‌كان كراوه ده‌بن به‌پێی خشته‌ی ده‌وامكردنیان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان دیاری ده‌كرێت. 5- سه‌نته‌ره‌كانی شوشتنی گورچیله به‌رده‌وام ده‌بێت به‌شێوه‌ی ئێشكگری كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان دیاری ده‌كرێت. 6- تیمه‌كانی فریاگوزاری و هێلی (122) به‌رده‌وام ده‌بن له ئه‌رك و كاره‌كانیان به‌شێوه‌ی (24) كاتژمێری وه به‌هۆی پزیشكی فریاكه‌وتن خشته‌ی دابینكردنی تیمه‌كانی داده‌نرێت بۆ شوێنه گشتیه‌كانی پێویست و گه‌شتیاریه‌كان. 7- له‌كاتی پێویستدا كۆگاكانی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی و تاقیگه‌یی كراوه ده‌بن له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان.
8- تیمه‌كانی (پشكنینی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان و نه‌خۆشیه گوازره‌وه‌كان و چاودێری ته‌ندروستی) به‌رده‌وام ده‌بن له به‌دواداچونه‌كانیان. 9- پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ ئاوه‌ره‌كان له كه‌مپه‌كان به‌رده‌وم ده‌بێت. 10- پابه‌ندبونی پزیشكانی پسپۆڕ و نیشته‌جێ ی دێرین و خولاو و په‌رستار و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به ده‌وامی ئێشكگری له ڕۆژانی پشودا. 11- هێڵه‌كانی مۆبایلی به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌پرس و وه‌رگری به‌شه‌كان كراوه ده‌بن و وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌درێنه‌وه له ڕۆژانی پشو. 12- لیژنه‌كانی به‌دواداچون له‌سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ به‌دواداچونی ده‌وامی نه‌خۆشخانه و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان.
13- بۆ هه‌ركارێكی پێویست و له‌ناكاو پێویسته هێڵی گه‌رمی په‌یوه‌ندی هه‌بێت
14- هاتنه‌ژوره‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن ته‌نها له ڕێگای ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان ده‌بێت. 15- ئاماری ڕۆژانه ده‌بێت له ماوه‌ی (24) كاتژمێر له ڕێگای په‌یوه‌ندی مۆبایله‌وه له 8:00ی ی به‌یانی تاوه‌كو 8:00ی به‌یانی رۆژی دوایی ره‌وانه بكرێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان. 16- ڕۆژانه فۆرمی تایبه‌ت به ئاماره‌كان ڕه‌وانه بكرێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان. 17- ئاماده‌باشی بۆ ئه‌مبوڵانس و دابینكردنی گاز و به‌نزین بكرێت. 18- به‌دواداچونی به‌رده‌وام بۆ پڕۆژه‌كانی خاوێنكردنه‌وه و دابینكردنی خۆراك بكرێت. 19- سه‌نته‌ره‌كانی پێدانی چاره‌سه‌ری كیمیاوی بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه پێویسته به شێوه‌ی ئێشكگری كراوه‌بێت.
