دەستگیرکردنی تۆمه‌تبارێك كه خۆی به ئه‌فسه‌ری باڵا ناساندبوو
ده‌زگای هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی له نه‌جه‌ف رایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردوه كه خۆی وه‌كو ئه‌فسه‌ری باڵا و به‌پله‌ی عه‌مید ناساندوه، سێ بازرگانیشیان له پارێزگای موسه‌ننا ده‌ستگیركردوه. ده‌زگای هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، مه‌فره‌زه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری (شانه‌ی هه‌واڵگری هه‌ڵۆكان) توانیان كه‌سێك ده‌ستگیربكه‌ن كه خۆی وه‌ك ئه‌فسه‌ری باڵا به پله‌ی (عه‌مید) له پارێزگای نه‌جه‌ف ناساندوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تباره له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بوه، ئه‌مه‌ش وایكردوه مه‌فره‌زه‌كانمان دوای به‌دواداچون له پارێزگای به‌غدا ده‌ستگیری بكه‌ن.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، له ئۆپه‌راسیۆنێكی جیادا، تیمه‌كانی هه‌واڵگری هه‌ڵۆكان به هاوكاری به‌شی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له شاری موسه‌ننا، سێ بازرگانێكی ماده‌ی هۆشبه‌ریان به‌پێی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی دادوه‌ری ده‌ستگیركرد. باسی له‌وه‌شكردوه، له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان ڕه‌وانه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراون بۆ وه‌رگرتنی سزای دادپه‌روه‌رانه‌یان خۆیان.
