یهكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
یهكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لهسهر سوكایهتیی كردن به مامۆستای مهلا عهبدولكهریمی مودەریس دهڵێت: سوکایەتی و بریندارکردنی هەستی سەرجەم زانایانی کوردو عیراق و ناوچەکەیە.
دوای ئەوەی مەهدی سومەیدەعی، موفتی ئێستای عێراق لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا هێرش دەکاتە سهر مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس، ئهمڕۆ پێنجشهممه، زانایانی کوردستان و عیراق و جیهانی ئیسلامی؛ یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه كه تیایدا هاتوه؛ بەتوندی ئیدانەی ئەو سوکایەتیە دەکەین، کە نەک تەنها سوکایەتیە بە کەسایەتی پایەبڵندی مەرحومی مامۆستای مودەریس، بەڵکو سوکایەتی و بریندارکردنی هەستی سەرجەم زانایانی کوردو عیراق و ناوچەکەیە.
ئهوهشخراوهتهڕو، ئێمە چاوەڕوان بوین مومفتی عێراق، بابەتی مافە دەستوری و یاسایی و شایستە داراییەکانی کوردستان روبەڕوی حکومەتی ناوەندی بکات، پێگەی فەتوا لە ئاست ئەو چاوەڕوانیە بەکاربێنێت، کە هەمو زانایانی عیراق خوازیاری بون، نەک ناو پێگەو لێدوانی خۆی بۆ سوکایەتی بەرامبەر فەخری عیراق و کوردستان شێخ عەبدولکەرمی بیارە بەکاربهێنێت.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماژه بۆ ئهوه دهكات؛ بەناوی زانایانی کوردستانەوە داوا لە لایەنی پەیوەندیدارو دامەزراوەی یاسایی دەکەین، بە زویی رێکاری پێویست بەرامبەر ئەو کەسە بگرنە بەرو، رێگە نەدەن هیچ کەس و لایەنێک سوکایەتی بەرامبەر رەمزو سیمبولە ئایینیەکان بکات.
