سەدر:ناتوانین پیرۆزبایی له خۆشه‌ویستانمان له كریستیانه زوڵملێكراوه‌كان له عێراقی خۆشه‌ویت بكه‌ین
موقتەدا سەدر، رێبه‌ری رەوتی سەدری به‌بۆنه‌ی جەژنی سه‌ری ساڵی زایینی په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه و هیوای پاراستن و ده‌سته‌به‌ری ئاسایشیان له‌عێراقێكی سه‌ربه‌خۆ و دوور له گه‌نده‌ڵی بۆ كریستیانه‌كانی عێراق ده‌خوازێت.
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌به‌رده‌م ده‌رگای سه‌ری ساڵی نوێی زایینیداین،ناتوانین پیرۆزبایی له خۆشه‌ویستانمان له كریستیانه زوڵملێكراوه‌كان له عێراقی خۆشه‌ویت بكه‌ین، كه دوای ئه‌و رووداو و كاره‌ساته درێژانه‌ی به‌هۆی داعشه‌وه بهسهریانداهات و ئه‌وانه‌شی ئه‌مڕۆ به‌هۆكاری دیكه به‌سه‌ریاندا هاتووه.
سه‌در ده‌شڵێت: "له‌م بۆنه‌یه‌دا له خوای گه‌وره داواكارم ژێر ڕۆشنایی گوێڕایەڵی بۆ خودا و خۆشەویستی نیشتمان، ئاسایشیان پێ ببەخشێت و لە ژێر رۆشنایی عێراقێکی سەربەخۆ و بێ ژێردەستەیی و گەندەڵیدا ئه‌و نادادپهروهییهی هه‌یه له‌سه‌ریان لاببات".
