40 هه‌زار گه‌شتیار روویان لە سلێمانی کردووه بۆ به‌سه‌ر بردنی رۆژه‌كانی پشوی سه‌ری ساڵ
بۆ به‌سه‌ر بردنی رۆژه‌كانی پشوی سه‌ری ساڵ، تا ئێستا زیاتر له (40) هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی شاری سلێمانیان كردوه.
ئارام شوانی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری سلێمانی رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ نزیكبوه‌نه‌وه له بۆنه ئاینی و پشوه‌كانی جه‌ژنی نه‌ورۆز هانی ساڵی نوێ، گه‌شتوگوزاری سلێمانی ئاماده‌كاری بۆ پێشوازی له گه‌شتیاران ده‌كات، به‌هۆی نزیكبونه‌وه له هاتنی ساڵی نوێی (2024) و به‌سه‌ر بردنی رۆژانی پشوه‌كانیان، هه‌تا ئێستا نزیكه‌ی (40) هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی پارێزگای سلێمانییان كردوه.
وتیشی: بۆ ئه‌وه‌ی زۆرتین گه‌شتیار رو له شاری سلێمانی بكه‌ن، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق كراوه، تا سه‌رنجی زۆرترین ژماره‌ی گه‌شتیار بۆ سلێمانی راكێشن.
رونیكرده‌وه، به‌پێی پێشبینییه‌كانی پێده‌چێت تا شه‌ش رۆژی داهاتو، كه تا ئه‌و كاته ئامار وه‌رده‌گیرێت، ژماره‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی شاری سلێمانی و ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی پارێزگاكه ده‌كه‌ن، له ساڵی (2022) نزیك بێته‌وه كه ژماره‌كه‌یان (80) هه‌زار گه‌شتیار بوه.
