ناسنامەی پێنج قوربانی بۆردوومانەکەی تورکیا بۆ سەر شەنگال ئاشکرا کرا
ئاژانسی موتەڵع زانیاری لەباری پێنج قوربانیەکەی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر سنووری شەنگال ئاشکرا دەکات.
رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو (30 کانونی یەکەمی 2023)، کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تورکیا هێرشی کردە سەر شەنگال و لە ئەنجامدا 5 کرێکار گیانیان لەدەستدا و دوو کرێکاریش برینداربوون.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانی تورکیا ناوچەی کۆڕا سیمۆقیا سەر بە شارۆچکەی خانسۆر بۆردوومانکرد و لە ئەنجامی بۆردوومانەکە بۆ سەر خێوەتی کرێکارانی هەڵکەندنی بیری ئاو، پێنج کرێکار گیانیان لەدەستدا و دوو کرێکاریش برینداربوون کە گشتیان کرێکاری سوریین.
ناسنامەی قوربانییەکان:
ناو: ڕەمەزان حەمادی
لەدایکبووی: 2002 لە شاری ڕەقە
ناو: حسێن مەحەممەد
لەدایکبووی: 2003 لە شاری ڕەقە
ناو: ئەحمەد مەحەممەد
لەدایکبووی: 2000 لە شاری ڕەقە
ناو: مونیر بەکوور
لەدایکبووی شاری ڕقەی ڕۆژهەڵاتی سوریا
قوربانی پێنجەم ناوی شاهین مستەفایە کە دانیشتووی شاری کۆبانێ-ی ڕۆژئاوای کوردستانە.
