ئەمریکا رەزامەندی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی کەرەستەی سه‌ربازی بە ئیسرائیل
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رەزامەندی لەسەر فرۆشتنی تۆپی 155 ملم و کەرەستەی پەیوەندیداری دیكه‌ی سه‌ربازی به به‌های 147.5 ملیۆن دۆلار بە ئیسرائیل راگەیاند.
فڕۆشتنهكه بەپێی بڕگەیەکه كه سیفه‌تی 'بەپەلە'ی پێدراوه و کۆنگرێس پێداچونه‌وه‌ی بۆ ده‌كات، به پشت به‌ستن به هه‌مان بڕگه‌ش لە سەرەتای ئەم مانگەشدا فرۆشتنی نزیکەی 14 هەزار گوللەی تانکی 120 ملم بە ئیسرائیل کە لە شەڕێکی زۆر وێرانکەردا لە غەززە شەڕی حەماس په‌سه‌ندكرا.
ئاژانسی هاریکاری ئاسایشی بەرگری ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، ئیسرائیل داوای هاوكاری زیاتری سه‌ربازی كردوه، به‌وه‌ش کۆی تێچوی مەزەندەکراویان لە 96.51 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 147.5 ملیۆن دۆلار زیادده‌كات و بڕیاره‌كه‌ش پێویستی بە ئاگادارکردنەوەی نوێی كۆنگرێس هەیە.
ئه‌نتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لهوهكردوه، "باری نائاسایی بونی هەیە کە پێویستی بە فرۆشتنی دەستبەجێی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی بە حکومەتی ئیسرائیل هه‌یه"، بەمەش دەستبەرداری مەرجی ئاسایی بو بۆ پێداچونەوە لەلایەن کۆنگرێسەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتوە، "ئیسرائیل ئەو توانا بەرزهی وەک ڕێگرێک لەبەرامبەر هەڕەشەکانی ناوچەیی و بەهێزکردنی بەرگریی نیشتمان بەکاردەهێنێت و ئەرکی سەرجەم وڵاتانە کە تەقەمەنی به‌گوێره‌ی یاسا مرۆیی نێودەوڵەتییەکان بەکاربهێنن
