نوری مالیکی:حەشدی شەعبی بە فەتوای دەسەڵاتی ئاینی باڵا پێکهێنراوە و بەبۆنەی ئەوانەوە عێراق پارێزراوە
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، حەشدی شەعبی بە فەتوای دەسەڵاتی ئاینی باڵا پێکهێنراوە و بەبۆنەی ئەوانەوە عێراق پارێزراوە، تاوەکو هێزە ئەمریکییەکانیش نەکشێنەوە سەقامگیری لە عێراقدا دروست نابێت.
نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە وتارێکدا بۆ بۆنەی ساڵیادی فەرماندەکانی نەسر رایگەیاند، ئەبو مەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودس جێیان نەهێشتون و هێشتا هانیان دەدەن لە پێناو بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و تیرۆر.

ئەوەشی خستەڕو، ئەو هێزە ئەمریکییانەی لەعێراق ماونەتەوە ئەرکیان راهێنانی سەربازی بو، بەڵام ئێستا ناوچەکانی عێراق بۆردومان دەکەن و عێراقییەکان دەکوژن، تاوەکو هێزە ئەمریکییەکان نەکشێنەوە سەقامگیری لە عێراقدا دروست نابێت.