عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی ومحەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران کۆبوونەوە
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران وعەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی داوای پێکهێنانی حکومەتی خوجێیەکانیان کرد بەپێی تێڕوانینی خزمەتگوزاری.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی حەکیم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە " عەممار حەکیم پێشوازی لەمحەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران کردووە وتاوتوێی پێشهاتەکانی دیمەنی سیاسی عێراق و ناوچەکەیان کردووە".
حەکیم ستایشی هەوڵەکانی حکومەت ومکوڕبوونی بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری و سەرکەوتنی هەڵبژاردنە خۆجێیەکان کرد لەمیانی دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆ دەنگدەر وپاڵێوراو.
هەروەها داوای پێکهێنانی حکومەتە خۆجێیەکانیان کرد بەگوێرەی تێڕوانینی خزمەتگوزاری حکومەتی فیدراڵی و بەتواناکردنی کەسایەتیی لێهاتوو ودەستپاکی پاڵپشتیکراو بەتیمێکی هاوئاهەنگ.
سەبارەت بە ڕووداوەکانی غەززە، ڕوونیکردەوە کە" جەختکرایەوە لەپێویستی کۆتاییهێنان بە شەڕکردن وبەهاناوەچوونی ئاوارەکان،هاوکات سەرلەنوێ هاوخەمی خۆیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەڕبڕی دوای تەقینەوەکانی شاری کرمان".
رایشیگەیاند: "ئێمە ستایشی هەنگاوی حکومەتمان کرد لە دەستەبەرکردنی هاوکاری و یارمەتی بۆ بنەماڵەی شەهیدان و بریندارەکان."
