وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا: هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەردەوامن لە یارمەتیدان لە دۆزینەوەی ئەو سەرچاوانەی هێرش دژی هێزەکانمان ئەنجام دەدەن
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەشدارییان کردووە لە دەستنیشانکردنی هەندێک لە ئەنجامدەرانی هێرشی سەر بارەگای هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق،
. وتەبێژی پنتاگۆن پات ڕایدەر لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەردەوامبوونی هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق پشتڕاستکردەوە لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە کاریگەری بۆردومانە ئاسمانییەکانی ئەم دواییە کە بووە هۆی کوژرانی سەرکردەی "ئەبو تەقوا سعیدی" و هاوەڵەکانی لە ناوەندی بەغدا لەسەر شێوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق. ڕایدەر وتی " کار لە نزیکەوە بەردەوامە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق، چونکە عێراق هاوبەشێکی گرنگە" و جەختی لەوە کردەوە کە "ئەم هەماهەنگییە لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکان بەردەوام دەبێت."
وتیشی " هێزە ئەمنییەکانی عێراق هاوکارییان کردووە لە دیاریکردنی هەندێک حاڵەتدا کە تیایدا نوێنەرە ئێرانییەکان هێرشیان کردۆتە سەر هێزەکانی ئەمەریکا و ئێمە زۆر سوپاسی ئەو پشتیوانییە دەکەین."
وتەبێژی پێنتاگۆن ئەبو تەقوا تۆمەتبار دەکات بە پلاندانان و ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر کارمەندانی ئەمەریکا و وتی واشنتن " ماوەیەکی زۆرە گوتوویەتی مافی بەرگریکردنی لە خۆی هەیە و ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی هاونیشتمانیانی خۆی لەهەر شوێنێک بێت."
