سوپای پاسداران:تۆڵه‌ی شه‌هیدانی ته‌قینه‌وه‌كانی پارێزگای كرمان و سه‌رجه‌م شه‌هیده‌كانی دیكه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه
فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردودا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له شه‌ڕێكی ڕاسته‌قینه‌دا بوین، به‌ڵام له ساڵی هه‌مو شه‌ڕه‌كاندا شكستمان پێهێنان و ده‌شڵێت، " تۆڵه‌ی شه‌هیدانی ته‌قینه‌وه‌كانی پارێزگای كرمان و سه‌رجه‌م شه‌هیده‌كانی دیكه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه".
لیوا حسێن سه‌لامی فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌مڕۆ هه‌ینی له میانه‌ی ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی كوژراوانی دو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوی نزیك مه‌زارگه‌ی قاسم سوله‌یمانی له پارێزگای كرمان رایگه‌یاند، "ئێمه له‌به‌رده‌م زنجیره‌یه‌كی به‌رده‌وامی شه‌یتانی بچوك و گه‌وره‌داین له جیهاندا له شه‌ڕی ئیسلام و كوفر. ئه‌مه ڕاستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه ئه‌مڕۆ له ژیانی گه‌لی ئازیزی ئێران و نه‌ته‌وه‌ی ئیسلامی‌دا هه‌یه".
وتیشی، " تۆڵه‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌م روداوانهشی ئێستا روده‌ده‌ن ڕه‌نگدانه‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و شكسته سه‌ختانه‌ن كه له ساڵانی ڕابردودا به‌سه‌ر خۆبه‌زلزانی و فاكته‌ره ئیقلیمی و ناوخۆییه‌كانیدا هێنراون، له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردودا شه‌ڕێكی ڕاسته‌قینه‌مان له‌گه‌ڵ زلهێزێك به ناوی ئه‌مریكا كردوه، به‌ڵام له هه‌مو ئه‌م شه‌ڕانه‌دا ئه‌مریكامان به شكستی زهلیلكهر ده‌ركرد، سه‌یری ئه‌مریكا بكه‌ن چی به‌سه‌رهات كاتێك ده‌یانویست حكومه‌ت له عێراق دروست بكه‌ن، 135 هه‌زار سه‌ربازی سه‌ربازیان جێگیر كرد، به‌ڵام له عێراق شكستیانهێنا".
ده‌شڵێت، "پاڵه‌وانی ئه‌فسانه‌یی ئێمه (شه‌هید سوله‌یمانی)، له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه دڵسۆزه‌كانی، ئه‌مریكایان له كۆنترۆڵی سیاسی به‌سه‌ر عێراقدا لابرد، عێراقیشیان له خراپه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكا ڕزگاركرد، له‌كاتێكدا سه‌ربازه‌كانیان به فراوانی له‌و خاكه‌دا ئاماده‌بون".
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، "بۆ ئیفلیجكردنی گه‌لی ئێران گه‌مارۆكه‌یان به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند، به‌ڵام سزاكانیان شكستی هێنا، كه‌نداوی فارسیان به‌جێهێشت و نزیك بو ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن و ئه‌مڕۆش هیچ به‌رپرسێكی ئه‌مریكی ناتوانێت بچێته هیچ گوندێكی ئیسلامی، ئه‌وانه‌ن كه كاتێك به‌ره‌و وڵاتانی ئیسلامی ڕۆیشتن فه‌رشی سوریان پێدرا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ شوێنێكی ئارامیان بۆ نییه".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، "داعش به‌رهه‌می سیاسه‌تی ئه‌مریكا بو له جیهانی ئیسلامی‌دا، داعش ده‌یویست نه‌خشه‌یه‌كی سیاسی نوێ له جیهانی ئیسلامی‌دا بكێشێت، خه‌ونیشی دامه‌زراندنی خه‌لافه‌تێكی ئیسلامی بو له هه‌مو وڵاتانی ئیسلامی‌دا، به‌ڵام له سایه‌ی خه‌باتی گه‌نجانی شۆڕشگێڕی به جۆش و خرۆش له هه‌مو دونیای ئیسلامی به سه‌ركردایه‌تی شه‌هیدمان قاسم سوله‌یمانی، گڕكانی ته‌كفیر كه له ناو ئاگرهكهیدا به‌شێك له وڵاتی ئیسلامی بڵاوبوه‌وه و گه‌مارۆیدا، شكستیهێنا".
لیوا حسێن سه‌لامی باسی له‌وه‌شكرد، "ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م شه‌هیدانه مه‌یدان چۆڵ ناكه‌ین، ئێوه‌ش ئه‌م شه‌هیده زۆره‌ی خه‌ڵكی ئازیزی كرمانتان بینیوه و ئه‌م میلله‌ته‌ش له ڕێگه‌ی شههیدبونهوه راده‌ستی دوژمن نابێت و ئه‌م میلله‌ته سه‌ربه‌رزه و سه‌ركه‌وتو ده‌بێت".
