وەزیری بەرگری ئەمەریکا ماوەی چەند رۆژێکە بە نهێنی لە نەخۆشخانەیە و چارەسەر وەردەگرێت
درەنگانی دوێنێ هەینی، پێنتاگۆن رایگەیاند، لە رۆژی دووشەممەوە لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا بەهۆی کێشەیەکی تەندروستی لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەکرێت، بەڵام نەخۆشییەکەی دیاری نەکراوە، وردەکارییەکان لەبارەی هۆکاری ئەو بابەتە بە درێژایی ئەم هەفتەیە بە نهێنی هێڵراوەتەوە.
لوید ئۆستن، تەمەن 70 ساڵ، لە دوای جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا، راستەوخۆ فەرماندەیی سوپای ئەمەریکا دەکات و ئەرکەکانیش بریتییە لەوەی لە هەر ساتێکدا دەبێت ئامادە بێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر قەیرانێکی ئاسایشی نیشتمانی.
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا راشیگەیاند، ئەگەر ئۆستن پێش یان دوای چوونە ناو سەنتەری پزیشکی سەربازی "واڵتەر ڕید" هۆشی خۆی لەدەستداوە، تا چەند کاتلین هیکسی جێگری ئۆستن ئەرکەکانی دەگرێتە ئەستۆ، کە ئەم ئەرکانە بریتین لە ئامادەیی بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی ئەتۆمی پێشبینیکراو.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆستن تووشی کێشەی تەندروستی بووە، بەڵام رەتیکردووەتەوە باسی ئەم کێشە تەندروستییانە بکات کە وەزیرەکە توشی بووە.
پات رایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، وەزیرەکە "بە باشی چاک دەبێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ دەست بە ئەرکە تەواوەکانی بکاتەوە."
