سەرۆک کۆمار :جەختدەکەینەوە لەسەر پێویستی پشتیوانیکردن لە هێزە چەکدارەکان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەسەر پێویستی پشتیوانیکردن لە هێزە چەکدارەکان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە لەپێناو بەرەوپێشبردنیان بۆئەوەی ببنە قەڵغانی عیراق.
دکتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆمار لە هەژماری خۆی لە تۆڕی X بەبۆنەی جەژنی دامەزراندنی سوپای عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە ورایگەیاند،لە بیرەوەری 103 ساڵەی دامەزراندنی سوپای عیراقدا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی رۆڵەکانی هێزە چەکدارە قارەمانەکانمان دەکەین، کە شانازی بە خۆیان و قوربانیدان و سەرکەوتنەکانیان دەکەین لە بەرگریکردنیان لە نیشتمان.
ئاماژەیشیدا،هاوکات جەختدەکەینەوە لەسەر پێویستی پشتیوانیکردن لە هێزە چەکدارەکان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە لەپێناو بەرەوپێشبردنیان بۆئەوەی ببنە قەڵغانی عیراق و قەڵای پارێزەر و بەدیهێنەری ئاسایش بۆ هاووڵاتیان و پاراستنی دەوڵەت و دامەزراوە دەستوورییەکانی.
سەرۆک کۆمار لەکۆتایی پەیامەکەیدا وتی سڵاو و رێز بۆ گیانی پاکی شەهیدانی سوپا و هێزە چەکدارەکان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە.
