قوباد تاڵه‌بانی: موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نافه‌وتێت و کۆتایی بەقەیرانی موچەش دێت
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌یانه‌وێت كۆتایی به‌كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بهێنن و له ساڵی 2024 شتێك نه‌مێنێت به‌ناوی كێشه‌ی موچه و له‌باره‌ی سێ موچه‌ی كۆتایی ساڵی رابردوش ده‌ڵێت، "هیچ موچه‌یه‌كی فه‌رمانبه‌ران نافه‌وتێت". قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له‌میانه‌ی راگه‌یاندنی ده‌ستپێشخه‌ری یه‌كه‌مین چالاكی پلاتفۆرمی (SMARTSULI) له‌شاری سلێمانی، له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، "پرۆژه‌كه سمارت سولیه بۆیه له سلێمانیه‌وه ده‌ستپێده‌كات، بواری ئه‌وه‌ش هه‌یه له‌شاره‌كانی دیكه‌ش به‌كاربهێندرێت".
سه‌باره‌ت به‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش، قوباد تاڵه‌بانی وتی، "هیوادارم له ساڵی 2024 چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بدۆزینه‌وه بۆ كێشه‌ی موچه، بۆئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌ك نه‌مێنێت به‌ناوی كێشه‌ی موچه، به‌جۆرێك كه هه‌مواری یاسای بودجه په‌سه‌ند بكرێت و هه‌مولایه‌ك پابه‌ندبێت به‌هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌ی".
وتیشی، "شاندی هەرێم له‌به‌غدایه و گه‌شبینم و هیودارام كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌وه‌ی بیستومه كۆبونه‌وه‌كانیان تا ئێستا باش به‌ڕێوه‌ده‌چن".
سه‌باره‌ت به‌موچه‌ی مانگی (10 و 11 و 12)ی ساڵی2023ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، قوباد تاڵه‌بانی ئاشكرایكرد، " نابێت هیچ موچه‌یه‌ك بفه‌وتێت و هه‌مو هه‌وڵێكیش له‌و ڕوه‌وه ده‌ده‌ین، مافێكی یاسایی موچه‌خۆرانه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت بفه‌وتێت".
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم وتی، "ئێمه له‌په‌یوه‌ندیدابوین له‌گه‌ڵ مامۆستایان و لێكتێگه‌یشتمان هه‌یه بۆ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان و مافی خۆیانه داوای مافه‌كانیان بكه‌ن، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش حكومه‌ت بڕیاری بۆ ده‌ركردون به‌شێك له داواكاریه‌كانی مامۆستایان له‌خۆده‌گرێت، بڕیاره‌كه دروسته، به‌هیواین ده‌رگای قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وه". ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، شانده‌كه‌ی هه‌رێم له به‌غدا به‌رده‌وامه بۆئه‌وه‌ی هه‌موارێك بكرێت بۆ یاسای بودجه تاوه‌كو كێشه‌ی موچه به‌یه‌كجاری چاره‌سه‌ر بكرێت، "ده‌بێت كۆتایی به‌مه بهێنین و ئه‌مه به پینه‌ناكرێت، كۆتایی به‌م كێشه‌یه بهێندرێت و ساڵی 2024 باسی موچه نه‌كه‌ینه‌وه.
