وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق:تاوتوێێ ئەنجامدانی سەرژمێری بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی دەکەن
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه تایبه‌تمه‌نده‌كان گفتوگۆیان له‌سه‌ر میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوانی به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی كردوه، كه بڕیاره پێش كۆتایی ساڵی 2024 جێبه‌جێبكرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پلاندانان، له میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كه ئه‌زهه‌ر حسێن ساڵح بریكاری كارگێڕی وه‌زاره‌تی پلاندانان، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئامار و زیا عه‌واد كازم سه‌رۆكی به‌شی زانیاری جوگرافی و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان ئاماده‌بون، گفتوگۆ له‌باره‌ی میكانیزمه‌كانی كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنی سه‌رژمێری ئه‌لیكترۆنی كرا، ئه‌مه‌ش دوای هه‌ڵبژاردنی كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌تمه‌ند دێت كه ئه‌زمونێكی به‌رفراوانی هه‌یه له جێبه‌جێكردنی سه‌رژمێرییه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
عه‌واد كازم ڕونیكرده‌وه، كاركردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له هێڵكاریكردنی ڕێڕه‌وی پلانی كاری سه‌رژمێری، هه‌روه‌ها بۆ دروستكردنی ژینگه‌ی كاركردنی ئه‌لیكترۆنی، جگه له هه‌ڵسه‌نگاندنی ژینگه‌ی كاركردن كه ئێستا له ده‌سته‌ی ئاماردا هه‌یه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، هێڵه‌كانی كاتی بۆ دیاریكراون گواستنه‌وه بۆ قۆناغی دوه‌م كه قۆناغی كاری ڕاسته‌قینه‌یه.
