21" حاڵەتی خنکان لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەی ژنان و منداڵان لە دیوانیە تۆمارکرا
باسم غورابی پەرلەمانتاری پارێزگای دیوانیە،ئەمڕۆ دووشەممە تۆمارکردنی "21" حاڵەتی خنکاندنی ڕاگەیاند بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەی ژنان و منداڵان لە دیوانیە.
غورابی بەئاژانسی (موتەڵع)ی ڕایگەیاند، "21 حاڵەتی خنکاندنی منداڵان لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەی ژنان و منداڵان لە پارێزگاکە تۆمارکراوە." ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەهۆی ئاگرەکەوە هیچ حاڵەتێکی گیانی لەدەستدان تۆمارنەکراوە" .
وتیشی "نەخۆشەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەلحوسێن و نەخۆشخانەی گشتی."
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵان لە دیوانیە رویداوە. سەرچاوەکە وتی " ئاگر لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵان لە دیوانیە کەوتەوە و بووە هۆی زیانی ماددی بەبێ ئەوەی قەبارەی زیانە مرۆییەکان بزانن." ئاماژەی بەوەشکردووە، "تیمەکانی بەرگری شارستانی شوێنەکەیان گەمارۆ داوە و دەستیان کردووە بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە" .
باسی لەوەشکرد، "ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن هێشتا نەخۆش و منداڵان لە نەخۆشخانەوە دەگوازنەوە."
