بەبەڵگە...ناوی ئەو بەرپرسانەی کە فەرمانی دەستلەکارکێشانەوەیان بۆ دەرکرا لە تەندروستی دیوانیە بەبۆنەی ئاگرەکەی نەخۆشخانەی ژنان ومنداڵان
وەزیری تەندروستیی عێراق بڕیاری دەستپێلەکارکێشانەوەی بۆ 12 کەس لە فەرمانگەی تەندروستیی دیوانیەوە دەرکرد بەهۆی ئەو ئاگرەی دوێنێ ئێوارە لە نەخۆشخانەی دیوانیە کەوتەوە و بەهۆیەوە چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، بڕیاری دیکە بۆ ئەو کەسانە دەردەچێت کە لەو رووداوەدا کەمتەرخەم بوون یان هۆکار بوون بۆ کەوتنەوەی ئاگرەکە.
رۆژی سێشەممە، 9-1-2024، ساڵح مەهدی حەسناوی، وەزیری تەندروستیی عێراق بڕیاری بۆ دەستپێلەکارکێشانەوەی 12 کەس لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگای دیوانیە دەرکرد.
بەپێی نووسراوەکە کە لەلایەن بەرپرسێکی پارێزگای دیوانیەوە پشتڕاستکراوەتەوە، وەزیری تەندروستی ئەمڕۆ نووسراوەکەی دەرکردووە و ئەوانەی دەستپێلەکارکێشانەوەیان بۆ کراوە بریتین لە:
- عامر موحسین حەسەن، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دیوانیە بە وەکالەت.
- عەبدولئەمیر عەبدولحوسێن، بەڕێوەبەری بەشی ئەندازیاریی تەندروستیی دیوانیە.
- حەسەن عەزیز عەلی، بەڕێوەبەری هۆبەی مۆڵەتی ئەمنی لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دیوانیە.
- مورتەزا محەممەد جاسم، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوون و ئافرەتانی دیوانیە.
- عادل حەسەن مەرزوک، یاریدەدەری کارگێڕیی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوون و ئافرەتانی دیوانیە.
- عەقیل جەمیل واجد، بەرپرسی مۆڵەتە ئەمنییەکان لە نەخۆشخانەی منداڵبوون و ئافرەتانی دیوانیە.
- ئەسعەد تەحسین عەبدولڕەزا، بەرپرسی بەرگریی شارستانی لە نەخۆشخانەی منداڵبوون و ئافرەتانی دیوانیە.
لەگەڵ هەریەک لەم کەسانە کە لە نووسینگەی ئەندازیاریی تایبەت بە نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی منداڵبوون و ئافرەتانی دیوانیە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دیوانیە:
- سەحەر مەهدی حەسەن
- محەممەد حوسێن داخل
- مەریەم عەدنان حاتەم
- محەممەد حوسێن رەحمان
- ئیبتیسام سابت فیرعۆ

