سودانی:عێراق خوازیاری دەرچونی خێرا و رێک و پێکی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکایە لە خاکەکەی
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق خوازیاری دەرچونی خێرا و رێک و پێکی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکایە لە خاکەکەی لە رێگەی دانوستانەوە، بەڵام وادەی کۆتایی دیارینەکراوه.
محەمەد شیاع سودانی له نوێترین چاوپێكه‌وتنیكدا رایگەیاند، عێراق خوازیاری دەرچونی خێرا و ڕێک و پێکی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکایە لە خاکەکەی لە ڕێگەی دانوستانەوە، بەڵام وادەی کۆتایی دیارینەکردوه بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه.
سودانی بونی ئەو هێزانەی لەسەر خاکەکەی بەهۆكارێك بۆ ناسەقامگیری لە ژێر رۆشنایی کاردانەوەی ناوچەیی شەڕی غەززە وەسف کردوە.
سودانی لە چاوپێکەوتنه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌كردوه، پێویستە ئەم پەیوەندییە رێکبخرێتەوە بۆ ئەوەی ئامانج و پاساوێک نەبێت بۆ هیچ لایەنێک، چ ناوخۆیی بێت یان دەرەکی و عێراق نه‌كرێته گۆڕه‌پانی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ململانێكان.
له‌باره‌ی چۆنێتی ده‌رچونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناو خاكی عێراق، سودانی ده‌ڵێت، "دەرچونی ئەو هێزانە دەبێت لەڕێگەی دانوستانەوە بێت".
بانگەوازە درێژخایەنەکانی گروپه چه‌كداره‌كان کە زۆربەیان شیعەن و زۆرێکیان لە ئێرانەوە نزیکن بۆ رۆیشتنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ناو خاكی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه، له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی نێوانی ئیسرائیل و حه‌ماس ده‌ستپێكردوه ناوه ناوه هێرش ده‌كرێته هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، له وه‌ڵامیشدا هێزه‌كانی ئه‌مریكا زنجیره‌یه‌ك هێرشی كردوه‌ته سه‌ر گروپه چه‌كداره‌كان له عێراق و سوریا، كه هه‌ندێكیان به‌شێكن لە هێزە ئەمنییە فەرمییەکانی عێراق.
ئه‌و هێرشانە کە لە وەڵامی دەیان هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە دوای دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ترسی ئەوە دروستکرد کە عێراق جارێکی دیکە ببێتە گۆڕەپانی ململانێیەکی ناوچەیی.
