خانەوادەی مامۆستا جیهان تەها پهیامێك بڵاودهكهنهوه
خانەوادەی مامۆستا جیهان تەها رایدهگهیهنن، كچهكهیان "تیرۆركراوه" رهتیدهكهنهوه روداوى گیان لهدهستدانهكهى "خۆكوژى" بێت ناوبراو له چهند لێدوانێكدا رهخنهی توندی له دهسهڵاتداران گرتوه، دهشڵێن، "جیهان ئەو ڕۆژە کە تیایدا تیرۆرکراوە زۆر بەئاسایی و بە ڕێکوپێکی بەرنامەی ڕۆژەکەی خۆی کردوە، بۆ نمونە دەوامی خوێندنگا، وەرگرتنی موچە، بازاڕیکردن، پەیوندی لەگەڵ کەسوکار و دۆست و هاوڕێ، پێدانی چەندین بەڵێنی یەکتربینین و ئەنجامدانی هەندێ کاری گرنگ و پێویست لە ڕۆژەکانی دواتردا".
خانەوادەی مامۆستا جیهان تەها ئهمڕۆ له بەیاننامەیەکدا دهڵێن، "هەروەک هەمو لایەک ئاگادارن لەبەرواری 26ی 10ی 2023 هەواڵی گیانلەدەستدانی مامۆستا جیهان تەهای دانیشتوی هەولێر لە کوردستانی عێراق بڵاوکرایەوە بە ڕوداوێکی هاتوچۆی گوماناوی، هاوکات لە فەیسبوکەکەی چەندین پۆستی نامۆ کرابو کە ئاماژەی بەوەدەکرد کە خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابێت، هەرلەسەرەتاوە ئەم ڕووداوە لەلایە خەڵکی کوردستان، دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ڕۆژنامەنوسان، ئازادیخوازان، چالاکوانان بەکاری تیرۆر لەلایەن دەسەڵاتەوە لێکدرایەوە، ئەمەش لەبەرئەوەی لە ساڵانی ڕابردو ڕوداوەکانی تیرۆرکردن، گرتن، لێدان و زیندانیکردنی ڕۆژنامەنوسان وئازادیخوازان لە سنوری هەولێر و بادینان بەتایبەت بەردەوام هەبوە"
ئاماژه بهوهشدهكهن، لهماوهی رابردودا "ئازادی رادەربڕین، رەخنەگرتن لەدەسەڵات و حکومەت و بەرپرسان هەروەها چالاکی و خۆپیشاندان بۆ داواکردنی ماف بەهەمو شێوەیەک سنوردار و قەدەغەکراو بوە، بۆ نمونە ڕفاندن و تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان، تیرۆرکردنی وەدات حسێن، تیرۆرکردنی مامۆستا مەلا هۆشیار ئیسماعیل، زیندانیکردنی شێروان شێروانی، گوهدار زێباری و قارەمان شوکری و تەواوی زیندانیانی تری بادینان، لەم دواییانەش ڕێگریکردن لە چالاکی و خۆپیشاندانی مامۆستایان و وانەبێژان لە سنوری هەولێر دەستگیرکردنی عەلی ڕەئوف نوێنەرێکی تری وانەبێژان بەچەند هەفتەیەک دوای ڕوداوی تیرۆرکردنەکەی مامۆستا جیهان بەبیانوی ئەوەی بانگەوازی خۆپێشاندانی کردبو".
له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، "خۆپیشاندانی وانەبێژان و مامۆستایان لە سنوری سلێمانی و دەوروبەری کە لە ژێر دەسەڵاتی لایەنێکی ترە نزیکەی چوار مانگە بەردەوامی هەیە و هیچ ڕێگریەک لە خەڵک نەکراوە، شایەنی ئاماژەپێکردنە کە مامۆستا جیهان تەها کە لە هەولێر دەژی لەماوەی ڕابردو لە سێ چاوپێکەوتن دەرکەوتوە کە ڕەخنەی توندی لە دەسەڵات و وەزارەتی پەروەردە گرتوە لە لەکەمتەرخەمی و بەداوانەچونی داواکاریەکانی وانەبێژان".
ئهوهشخراوهتهڕو، "لە تاوانی تیرۆرکردنی مامۆستا جیهان تەها دەسەڵاتی کوردی لە سنوری هەولێر و بادینان بەپلەی یەکەم تۆمەتبارە لەلایەن خانەوادەی مامۆستا جیهان و خەڵکی کوردستان و تەواوی ئازادیخوازانی کورد لەسەرانسەری جیهان".
