مەسرور بارزانی:بە هێڕشێکی بێ پاساو و نامەردانە هەولێر کرایە ئامانج
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،ئەمڕۆ سێشەممە،لە داڤوسەوە رایگەیاند ئیدانەی هێڕشەکەی سەر هەولێری پایتەختی کوردستان دەکەین کە چەند هاوڵاتیەکی سڤیل بوونە قوربانی،وتیشی بە هێڕشێکی بێ پاساو و نامەردانە هەولێر کرایە ئامانج .
بارزانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی:هێڕشی سوپای پاسداران بۆ سەر کوردستان بێ بنەماو بێ پاساون،ئێمە بەشێک نیین لە کێشە و ئاڵۆزیەکان.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد ئەو کەسانەی کراونەتە ئامانج بەهیچ شێوەیەک کەسانی سیاسی نین تەنها سەرمایەدان و خزمەت بە کوردستان و ئابوری دەکەن و ئێمەش دەمانەوێت پەرە بە پەیوەندیە ئابوریەکانی کوردستان بدەین.
بارزانی باسی لەوەش کرد هۆکاری هێڕشکردنە سەر هەولێر نازانیین چیە تەنها کارێکی نامەردانەیە،داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین هەڵوێستی جددی هەبێت بۆ کۆتایی هێنان بە هێڕشەکان.
لەبارەی تیمەکانی لێکۆڵینەوەوە سەرۆکی حکومەت رایگەیاند:تیمی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە بۆ زانینی وردەکاریەکانی کردەوە تیرۆرستیەکەی سەر هەولێر.
مەسرور بارزانی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی:رێگە بدەن بە ئازادی بژین و ئەو کردەوە تیرۆرستیانە رێگر نابن لە گەیشتن بە ئامانجەکانمان
