هاكان فیدان پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا ئێرانی و پاکستانییهكهی ئەنجامدا
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندی تەلەفۆنییدا لەگەڵ هەریەک لە وەزیری دەرەوەی پاکستان، جەلیل عەباس جیلانی و وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان پێشهاتەکانی ناوچەکەی تاوتوێ کرد و دهڵێت، "پێویستە کێشەی نوێ لە ناوچەکەدا ڕونەدات".
بهگوێرهی میدیای فهرمی توركیا، هاکان فیدان پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا ئێرانی و پاکستانییەکەی ئەنجامداوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، فیدان سەرنجی خستوەتە سەر ئەوەی کە پێویستە کێشەی نوێ لە ناوچەکەدا ڕونەدات و داوای لە هەردولاش کردوە ئارامبن و دان بەخۆیاندا بگرن.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندی تەلەفۆنییدا لەگەڵ هەریەک لە وەزیری دەرەوەی پاکستان، جەلیل عەباس جیلانی و وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان پێشهاتەکانی ناوچەکەی تاوتوێ کرد و دهڵێت، "پێویستە کێشەی نوێ لە ناوچەکەدا ڕونەدات".
لایخۆیانەوە، وهزیرانی دهرهوهی پاكستان و ئێران باسیان لەوە کرد کە ناخوازن گرژییەکان ڕو لە هەڵکشان بکات
