رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و مایكڵ ئێكێر تاووتوێی پشتیوانییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌نه‌وه
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی راوێژكاری سه‌ربازی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، تاووتوێی پشتیوانییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش ده‌كه‌نه‌وه.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) نووسیوویه‌تی: ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ مایكڵ ئێكێر فه‌رمانده‌ی راوێژكاری سه‌ربازی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش كۆبووینه‌وه.
وه‌زیری ناوخۆ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له چوارچێوه‌ی پاڵپشتتیهكانیان سوپاسی هاوپه‌یمانان ده‌كه‌م، به‌رده‌وامن له مه‌شقپێكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش".
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت: "له دیداره‌كه‌دا جه‌ختمان له پاراستنی زیاتری هه‌رێمی كوردستان له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان كرده‌وه".
