سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆکایەتی کۆبونەوەی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى، ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان کرد بە ئامادەبوونی بەڕێز وەزیری پەروەردە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە"لە کۆبوونەوەکە پێداچوونەوەیەک بۆ پڕۆژە و ئاڕاستەکانی سندوقەکە لە ساڵی 2024 کرا لەگەڵ بەشێک لە پلانی وەبەرهێنانی سندوقەکە و تیشک خرایە سەر پڕۆژەی دروستکردنی قوتابخانە بە شێوەیەکی وەبەرهێنان وەک یەکەم پڕۆژەی سندوقەکە و تیایدا گفتوگۆ لەسەر لایەنە دارایی و ئەو دیزاینانە کرا کە کەرەستەی بیناسازی مۆدێرن و گونجاو بەکاردەهێنن و هەڵبژاردنی نمونەیەک کە لە دروستکردنیاندا پەیڕەو دەکرێت، هەروەها جەختکرایەوە لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی پێداویستییە ژینگەییەکان بەپێی دیزاینەکان کە لەگەڵ پلەی گەرمی و بارودۆخی کەشوهەوادا بگونجێت".
ئەنجومەنەکە بڕیاریدا ئەولەویەت بە کار و جێبەجێکردن بدات و پڕۆژەکانی دروستکردنی قوتابخانە پێشکەش بکات وەک جێگرەوەێک بۆ قوتابخانە قوڕ و ڕووخاوەکان، جگە لەو زەوییە چۆڵانەی کە دیاریکراون.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پڕۆژەی دیکە کرا کە سندوقەکە لە ڕێگەی کەرتی تایبەتەوە جێبەجێی دەکرێت و تیشک خرایە سەر ئەو پرۆژانەی کە پشکەکانیان پێشکەش بە هاوڵاتیان کرا بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی وەبەرهێنانیان لە پڕۆژەی گەورەدا.
