شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لەناوبردنی تونێل و حەشارگەیەكی تیرۆریستان لە ئۆپەراسیۆنەكانی وەعد حەق راگەیاند
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ یەكشەممە وێرانكردنی تونێل و حەشارەگەیەكی تیرۆریستان لە میانی ئۆپەراسیۆنەكانی وەعد حەق ڕاگەیاند.
شانەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: دوای پلاندانانی ستراتیژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە بەڕێوەبردنی قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنەكانی (وەعد حەق) كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستیپێكرد، ئەمەش وایكرد پاڵەوانەكان بتوانن لە هێزی ئاسمانی، بەپێی زانیاریی دروست، بۆ لەناوبردنی تونێل و حەشارگەكانی تیرۆریستان لە چیای حەمرین و مەكحول و ناوچەی عەیس.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم حەشارەگەی خراپەكارییان كردە داروپەردوو لەسەر دەستی پیاوە ئازاكانی عێراق، كە گەیشتە لوتكە بە هەوڵەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ خانەی ئامانجكردنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئۆپەراسیۆنەكان هێشتا بەردەوامن و دواتر وردەكارییەكانتان پێدەدەین.
ئاماژەی بەوەشكردووە : پاڵەوانەكانی ناو هێزە چەكدارەكانمان سەلماندوویانە كە لە ئاستی بەرپرسیارێتیدان لە مامەڵەكردن بە شێوەیەكی یەكلاكەرەوە لەگەڵ دوژمن و وەبەرهێنانی سەرچاوەكان بە شێوەیەكی گونجاو، بەتایبەتی لە كاتی ئۆپەراسیۆنەكانی پێشوەختەدا.
