تاران لەبارەی ئامانجگرتنی هەولێر : دوودڵ نابین لە بەرگریکردن له ئاسایشمان
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران،ئەمڕۆ دووشەممە، چڕکردنەوە و کۆکردنەوەی توخمەکانی سەر بە زایۆنی و مۆساد بۆ ئەوەی لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە هەرێمی کوردستانی عێراق کار بکەن، قبوڵ ناکرێت و دوو دڵ نابین لە بەرگری کردن لە ئاسایشمان.
کەنعانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " ئەم هەنگاوەی ئێران لە هەولێر دژی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق نییە، بەڵکو سزایەک بوو بۆ ئەو هێرشبەرانەی دژی ئاسایشی ئێران دەکران" و ئاماژەی بەوەکرد " پابەندبوونی ئێمە بە ئاسایشی عێراق و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق پابەندبوونێکی تەواو سەلمێنراوە کە پێویست ناکات جێبەجێ بکرێت." ئێران دوودڵ نابێت لە بەرگریکردن لە ئاسایشی خۆی." وتیشی " پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق بەهێزن و هەماهەنگی دوو قۆڵی لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەیە لەسەر ئاستی جۆراوجۆر."
سەبارەت بە پێشکەوتنەکان لەگەڵ پاکستان، کەنعانی وتی " پەیوەندییەکانی ئێران و پاکستان بەهێزە و ئامانجکردنی شانەیەکی تیرۆریستی لەسەر سنوور بەشێکە لە بەرگریکردنمان لە بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان." ئێران و پاکستان پابەندن بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و ڕێگە نادەن هیچ لایەنێک سوود لەوە وەربگرێت کە ڕوویداوە.
