هەواڵگیری سەربازی دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی لە نەینەوا راگەیاند
ئهمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستگیرکردنی دوو تیرۆریست و دەستبەسەرداگرتنی کۆمەڵێک تەقەمەنی لە پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوه“ بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەکان لە لقی فیرقەی شانزدەی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی و بە هاوکاریی هەواڵگری و هێزێک لە لیوای نەوەد و یەک، توانای دەستگیرکردنی دوو ئەندامی باندە تیرۆریستییەکانی داعش کە داواکراون لهلایهن دەسەڵاتی دادوەریهوه بەپێی بڕگەکانی مادەی (٤/تیرۆر) لە شاری موسڵ لەلای ڕاست لە قەزای ١٧ی تەمموز دهستگیریان بكات، و ڕادەستی لایهنه پهیوهندهدیدارهكان بكات.
ئاماژەی بەوەشکرد" مەفرەزەکانی لیوای 92، F16، و دوای وەرگرتنی زانیاری هەواڵگریی ورد، توانیان لە گوندی بهتیشه لە ناحیه حەمیدات دەست بەسەر کۆمەڵێک تەقەمەنیدا بگرن کە (35) بۆمبی دهستكرد تێدا بوو، ومەفرەزەکانی هەوڵی ئەندازیاری ئهو تهقهمهنیانه لهناویان برد."
