رۆمانۆسكی:کۆی ئەو پارە دانراوانەی لە بانکەکانی عێراقدا هەڵگیراون 37% زیادیکردوە،
باڵیۆزی ئهمریكا له بهغدا له پهیامێكدا دڵنیایی دهداته حكومهتی فیدڕاڵی عێراقی و رایگهیاند، بە کارکردن لەگەڵ عێراق لەسەر چاکسازی، بەشداردەبن لە دروستکردنی متمانە بە کەرتی بانکی، دهشڵێت، "خزمەتگوزارییە بانکییە مۆدێرنەکان رێگە بە وەبەرهێنانی بیانی زیاتر و پاراستنی پارە لە تاوانە داراییەکان و دزی و زیانەکان دەدەن".
ئالینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئهمریكا له بهغدا له پهیامێكدا له تۆڕی كۆمهڵایهتی "X" (پێشتر تویتهر) رایگهیاند، "داتاکانی بانکی ناوەندی عێراق ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆی ئەو پارە دانراوانەی لە بانکە بازرگانییەکانی عێراقدا هەڵگیراون لە ماوەی دو ساڵی رابردودا نزیکەی 37% زیادیکردوە، هەروەها لە ساڵی 2021 تا ساڵی 2022، کۆی ئەو کەسانەی هەژماری بانکییان لە ناوخۆدا هەیە بانکەکان بە ڕێژەی 31% زیادیان کردوە".
باڵیۆزی ئهمریكا له بهغدا داتا نوێکانی بانکی ناوەندی عێراق به "پێشکەوتنی سەرسوڕهێنەر" ناوبردوه و نوسیویهتی، "ئێمە بە کارکردن لەگەڵ عێراق لەسەر چاکسازی، بەشدار دەبین لە دروستکردنی متمانە بە کەرتی بانکی، خزمەتگوزارییە بانکییە مۆدێرنەکان رێگە بە وەبەرهێنانی بیانی زیاتر و پاراستنی پارە لە تاوانە داراییەکان و دزی و زیانەکان دەدەن".
