سودانی داوای لێکۆڵێنەوە لە هێرشی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات
فەرماندەیی گشتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لیژنەیەکی ئەمنی راسپاردوە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەسەر روداوی هێرشە موشەکییەکەی کێلگەی غازی کۆرمۆر.
فەرماندەی گشتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، حکومەتی عێراقی لە هەوڵی پەرەپگدانی ژێرخانی ئابوری وڵات و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵتیان و پاراتسنی ئابوری نیشتمانییە، بەڵام چەند گروپێکی وێرانکەر هێرشیان کردوەتە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کە دەکەوێتە باشوری پارێزگای سلێمانی.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی ئەو هێرشەوە چەند کۆگایەکی پاراستنی غازی شلی تایبەت بە کۆمپانیاییەک زیانیان بەرکەوتوە، بەڵام زیانی گیانی نەبوە، لە ئەنجامیشدا پرۆسەی بەرهەمێنانی کارەبا بۆ ماوەیەکی کاتی وەستاوە.
ئەوەشخراوەتەڕو، لەسەر ئەو روداوە تێکدەرانەیە، محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمانی کردوە لیکۆڵینەوە لەسەر روداوەکە بکرێت و تەواوی نهێنییەکانی لە ماوەی 48 کاتژمێردا ئاشکرا بکرێت.
لە راگەیەنراوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان باس لەوەشکراوە، سودانی داواشیکردوە، رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو لایەنە بگیرێتە بەر کە ئەو تاوانەی ئەنجامداوە و هەڕەشەی لەسەر پڕۆژەیەکی وزەی سنوری هەرێمی کوردستان دروستکردوە.
