وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایگهیاند، له هێرشهكهی شهوی رابردوی سهر كێڵگهی غازی كۆرمۆر هیچ زیانێكی گیانی نهبوه، دهشڵێت، لەگەڵ ئاسایبونەوەی دۆخەكە بەرهەمهێنانی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا دەستپێدەكاتەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومهتی ههرێمی كوردستان له رونكردنهوهیهكدا باسی لهوهكردوه، تیمەكانی وەزارەتهكه لەگەڵ كۆمپانیای دانەغاز لە كێڵگەی كۆرمۆر سەرقاڵی چارەسەركردنی دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنانی غازن، دوای ئەوەی شەوی رابردو بەهۆی هێرشێكی درۆنی بۆ سەر كێڵگەكە ئاگر كەوتەوە.
ئاماژهی بهوهشكردوه، هێرشهكهی شهوی رابردو زیانی گیانی نەبوە و تەنها زیانێكی ماددی لێكەوتەوە، بەم هۆیەشەوە لە كاتژمێر 10:00ی دوێنێ شەوەوە هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا بۆ بەرهەمهێنانی 2800 میگاوات کارەبا راگیراوە و زیانی گەورەی بە هاوڵاتیانی كوردستان گەیاندوە.
له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هاوڵاتیان دڵنیا دەكاتەوە لەگەڵ ئاسایبونەوەی دۆخەكە بەرهەمهێنانی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا دەستپێدەكاتەوە.
