جامی ئاسیا.. تاجیکیستان بەلێدانی یەکلاکەرەوە لە ئیمارتی بردەوە
لە جامی ئاسیا تاجیکیستان بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە ئیمارتی بردەوە و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
لە یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی ئاسیا هەردوو هەڵبژاردەی تاجیکیستان و ئیمارات روبەڕوی یەکتر بوونەوە.
لە تایمی یەکەم هەردوولا ئاستیان لەیەکەوە نزیک بوو، وە هێرشیان دەبردە سەر گۆڵی یەکتر، لە خولەکی 30 یارییەکەدا هەنانۆڤ سەرکەوتو بوو لە تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم بۆ تاجیکیستان و ئەو تایمە بەو تا گۆڵە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەمدا ئیماراتیەکان هەموو هەوڵێکیاندا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە و لە خولەکی پێنجی کاتی زیادکراو توانیان سەرکەوتوبن و کاتی یاسای یارییەکە بە گۆڵێکی یەکسان کۆتایی پێهات، بە درێژای دوو تایمی زیادکراویش هیچیان سەرکەوتو نەبوون لەگەڵ تۆمارکردن و پەنا برایە بەر لێدانە یەکلاکەرەوەکان و تێیدا تاجیکیستان بە پێنج گۆل بەرامبەر بە سێ گۆڵ براوە بوو.
بەم ئەنجامەش تاجیکیستان گەیشتە قۆناغی چارەک کۆتایی و روبەڕوی براوەی یاری عێراق و ئوردن دەبێتەوە، ئیماراتیش ماڵئاوایکرد.
