نەرمین مەعروف:لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به رێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بۆ ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پێكده‌هێندرێت
د.نه‌رمین مه‌عروف غه‌فور ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێكده‌هێندرێت به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون و پێشكه‌شكردنی راپۆرتێكی به‌په‌له له‌باره‌ی رێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ بۆ خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم.
د.نه‌رمین مه‌عروف غه‌فور له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، له‌به‌رده‌وامیی پێداگری و هه‌وڵه‌كانمان بۆ زامنكردنی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وبه‌تایبه‌ت موچه‌ی (فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌ت) له یاسای بودجه‌ی سێ ساڵه‌ی فیدڕاڵی و چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بۆ پرسی موچه له هه‌مواری یاسای بودجه، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر پێشنیازی ئێمه بڕیار له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك درا.
رونیشیكردۆته‌وه، "بڕیاردراوه به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون و پێشكه‌شكردنی راپۆرتێكی به‌په‌له له‌باره‌ی رێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ بۆ خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم، به‌تایبه‌تی له‌دوای بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به ته‌رخانكردنی بڕی 618 ملیار دینار بۆ موچه‌ی مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی ساڵی 2024، ئاستی جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه‌كانی سه‌ر هه‌رێم له یاسای بودجه".
