وەزیری دارایی و سەرۆکی دەستەی زیندانیانی سیاسی جەختیان بەگرینگدان بەڕەوشی زیندانیان کردەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە"تەیف سامی محەمەد" وەزیری دارایی و حسێن سوڵتانی" سەرۆکی دەستەی زیندانییانی سیاسی عێراق جەختیان لەسەر دەستەبەرکردنی مافی زیندانیانی سیاسی کردەوە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی داراییدا هاتووە:- "تەیف سامی محمد" وەزیری دارایی،پێشوازی لە "حسێن سوڵتانی" سەرۆکی دەستەی زیندانییانی سیاسی عێراقی کرد و لە میانی کۆبوونەوەیەکدا باسیان لە پێداویستی و دۆخی بەندکراوانی سیاسی کرد لە چوارچێوەی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان وەزارەت و دامەزراوەکە، و بەدواداچوون بۆ پرسە داراییەکانی پەیوەست بە واقیعی کارەکانیان ، ئەوەجگە لە گفتوگۆکردن لەسەر ئاستەنگە داراییەکانی دامەزراوەکە و ڕێککەوتن لەسەر چارەسەرکردنیان بەپێی ئەوەی لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵدا هاتووە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- لە میانی دیدارەکەدا ، وەزیری دارایی تەئکیدی کردەوە کە وەزارەت گرنگییەکی زۆر دەدات بە دەستەبەرکردنی مافی زیندانیانی سیاسیەکان بەگوێرەی ڕێنماییەکانی سەرۆکوەزیران هەوڵدەدات ئەو ئاستەنگانەی بەردەم کارەکانی دامەزراوەکە تێپەڕێنێت.
لای خۆیەوە سەرۆکی دامەزراوەکە سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەرۆشی وەزیری دارایی بۆ پشتگیریکردنی لە دامەزراوەکە بۆ ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشی دەکات دەربڕی
