بەهۆی نەخۆشیەوە..چین هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ له عێراقه‌وه قه‌ده‌غه ده‌كات
ئیداره‌ی گشتی گومرگی چین ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشیی "Blue Tongue"، هاورده‌كردنی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی ئاژه‌ڵ و به‌رهه‌مه‌كانیان له عێراقه‌وه قه‌ده‌غه كردوه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ئیداره‌ی گشتی گومرگی چین له 26ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2024ه‌وه په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی بازرگانان كردوه، بۆئه‌وه‌ی له‌ئه‌مڕۆ 31ی (كانونی دوه‌م/1)ه‌وه هاورده‌كردنی گۆشت و به‌رهه‌مه‌كانی له عێراقه‌وه رابگرن، ئه‌وه‌ش دوای ڕاپۆرتێكی عێراق هات بۆ ڕێكخراوی جیهانی ته‌ندروستی ئاژه‌ڵان كه جۆرێك له نه‌خۆشیی "Blue Tongue"یان دۆزیوه‌ته‌وه له مه‌ڕدا.
چین دوای بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی "Blue Tongue"، هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ و به‌رهه‌مه‌كانی له به‌لجیكا و هۆڵنداوه قه‌ده‌غه كرد، كه ده‌بێته هۆی تا و برینی ده‌م و له هه‌ندێك حاڵه‌تدا زمانی ئاژه‌ڵ شین ده‌كاته‌وه، نه‌خۆشییه‌كه بۆ مه‌ڕ و ماڵات زۆر مه‌ترسیداره.
