بانكى ناوەندی دەنگۆی سزادانی ژمارەیەک بانکى دیکەى عێراقى لەلایەن وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکاوە دوورە لەڕاستیەوە
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، سزادانی ژماره‌یه‌ك بانك و كۆمپانیای عێراق و ده‌ستڕانه‌گه‌یشتنیان به دۆلار، هۆكاره‌كه‌ی پابهندنهبوونییانه به داواكارییه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. هه‌روه‌ها ره‌تی ده‌كاته‌وه وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا بڕیارى سزادانى ژمارەیەک بانکى دیکەى عێراقى دەرکردبێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق بە میدیای فەرمی راگەیاند: جیاوازییەکی گەورە هەیە لەنێوان دانانی بانکێک لە لیستی سزاکان لەلایەن نووسینگه‌ی چاودێریكردنی سەروەت و سامانی دەرەکی (OFAC) و راگرتنی بانکێک لە مامەڵەکردن بە دۆلار، کە ئه‌مه‌یان نه‌ك هه‌ر سزا نییه، به‌ڵكو پاڵنه‌ر و هاندانێكه بۆ پابه‌ندبوون به مه‌رجه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر.
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بانکە عێراقییه‌کان دەتوانن هەڵوێست و پابەندبوونەکانیان راست بکەنەوە کە پێویستە بۆ چوونە ناو مامەڵە دەرەکیەکانیان بە شێوەیەک بێت کە سەلامەتی سیستەمی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە مەترسییەکان بپارێزێت و مسۆگەریان بکات.
عەلى عەلاق رەتیکردەوە وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا بڕیارى سزادانى ژمارەیەک بانکى دیکەى عێراقى دەرکردبێت، به‌ڵكو ئەوەی لەم دواییانەدا دەرچووە تەنیا پەیوەندی بە بانکی هودا و و سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتییەکەیەوە هه‌یه.
ناوبراو روونیشیكردهوزه، بانكی ناوه‌ندیی له كاره‌كانی به‌رده‌وام له پرۆسه تایبه‌ته‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بێت به‌تایبه‌ت هه‌ندێك له بانكه‌كان به‌هۆی پابه‌ندبوونیان به رێنماییه گشتییه‌كانی تایبه‌ت به سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاره‌داركردنی تیرۆر له پشتگیرییه‌كانی خۆی بێبه‌ش ده‌كات.
به‌گوته‌ی عه‌لی عه‌لاق، لیژنەی غەرامە و سزا هەیە کە هەفتانە دەیان بڕیار دەردەکات سه‌باره‌ت به سزادانی بانك و كۆمپانیاكان. هه‌روه‌ها گوتی، بانكه‌كان و كۆمپانیاكان پێویستە یاساکانی پابەندبوون و ستانداردە نێودەوڵەتییە دروستەکان جێبەجێ بکەن.
