ئەسەدی سکاڵای یاسایی دژی 20كەس تۆماردەکات کە خۆیان بە "توێژەری کۆمەڵایەتی" دەناسێن
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڕیاریدا به تۆماركردنی 20 سكاڵای یاسایی له دژی خاوه‌ن ژماره ته‌له‌فۆن و په‌یجی ساخته و ئه‌وانه‌ی خۆیان وه‌ك توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ناسێنن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌حمه‌د موسه‌وی زاری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاندوه، به پشتبه‌ستن به ڕێنمایی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌شی یاسایی ده‌سته‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سكاڵای یاسایی له‌به‌رده‌م دادگاكانی تاوان له دژی ئه‌م كه‌سانه تۆمار كردوه كه هاوڵاتیان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن و فریویان ده‌ده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، به‌شی یاسایی كۆمسیۆن له ماوه‌ی ساڵی ڕابردودا هه‌زار و 77 دۆسیه‌ی جۆراوجۆری ته‌واو كردوه، كه به‌سه‌ر دۆسیه‌ی تایبه‌تدا دابه‌شكراون له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و دادگاكانی تاوان، دادگاكانی دادپه‌روه‌ری فه‌رمانبه‌ران، دادگا كارگێڕییه‌كان، جگه له 118 دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه لیژنه‌كان كه كاره‌كانیان ته‌واو بون.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هۆشداریداوه له‌وه‌ی، هه‌ركه‌سێك خۆی به‌توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بناسێنێت له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ژماره و په‌یجی ساخته‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی روبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه ده‌بێته‌وه.
