هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت به‌دواداچون پێشهاته‌كانی ڕوداوه مه‌ترسیداره‌كانی وڵات دەکات
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی له‌سه‌ر بانگهێشتی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران و به ئاماده‌بونی سه‌رۆك كۆمار ئه‌نجامدا، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون پێشهاته‌كانی ڕوداوه مه‌ترسیداره‌كانی وڵات و له‌نێویشیاندا بۆردومانه‌كه‌ی یه‌كشه‌مه‌ی رابردوی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ژماره‌یه‌ك له پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی.
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ی بڵاویكرده‌وه، هاوپه‌یمانیه‌كه سه‌ركۆنه‌ی توندی خۆی بۆ ده‌ستدرێژییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ربڕی كه له شه‌وی 2/3ی (شوبات/2)ی 2024 ژماره‌یه‌ك له پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كرده ئامانج، له ئه‌نجامدا شه‌هیدبون و برینداربونی ده‌یان ئه‌ندام و هاوڵاتی مه‌ده‌نی لێكه‌وته‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌وه هێرشێكی جددییه بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌منیی فه‌رمی عێراق.
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، رێگه‌پێدانی خۆی بۆ حكومه‌ت نوێكرده‌وه و پاڵپشتیشی بۆ گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربڕی، به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان ئاماده‌بونیان له ڕێگه‌ی لێكتێگه‌یشتن و دیالۆگه‌وه، هه‌روه‌ها دڵنیابون له بنیاتنانی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كان له‌نێوان عێراق و وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا، كه له ڕێككه‌وتنی ئه‌م دواییه‌ی نێوان عێراق و ئه‌مریكادا پشتڕاستكرایه‌وه.
ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت جه‌ختیشی له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌مو جۆره هێرشێك كرده‌وه كه بنكه سه‌ربازییه‌كانی عێراق بكاته ئامانج، هه‌روه‌ها به ئامانجگرتنی ڕاوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی ڕاوێژكاری و مه‌شقی تایبه‌تدا كارده‌كه‌ن ره‌تكرده‌وه.
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، پاڵپشتی حكومه‌ت ده‌كه‌ن له ڕێگه‌نه‌دان به هیچ لایه‌نێك بۆئه‌وه‌ی عێراق رابكێشێته ناو گۆڕه‌پانی ململانێ كه ناوچه‌كه به‌خۆیه‌وه ده‌یبنێت، ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمانی عێراق بخرێته سه‌روی هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی دیكه‌وه، هه‌روه‌ها به‌رپرسیارێتی هه‌مو لایه‌ك دڵنیابونه له پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری له وڵات‌دا، كه به قوربانیدانی گه‌وره له‌لایه‌ن گه‌له‌كه‌مان و هێزه چه‌كداره‌كانمانه‌وه به‌هه‌مو پێكهاته‌كانیه‌وه به‌ده‌ست هاتوه.
