ڕۆژنامەنووس دیاکۆ حوسێن لە شاری هەولێر لەلایەن هێزێکی نەناسراو ڕفێنرا
ڕۆژنامەنووس دیاکۆ حوسێن لە شاری هەولێر لەلایەن هێزێکی نەناسراو ڕفێنراوە.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (5ـی شوباتی 2024)، لەکاتی خۆئامادەکردن بۆ ڕوماڵکردنی خۆپیشاندانی حیزبی شیوعی کوردستان لە شاری هەولێر، لە کاتژمێر 10و نیوی پێش نیوەڕۆ، لەبەردەم باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران لە شاری هەولێر، دیاکۆ حوسێن پەیامنێری دەزگای ستاندەر لەلایەن هێزێکی نەناسراو دەڕفێندرێت.
دەزگای ستاندەر لەمبارەیەوە ڕایگەیاند، سەلامەتی پەیامنێرەکەمان دەخەینە ئەستۆی دەزگا ئەمنیەکانی شاری هەولێر و داوای ڕونکردنەوەی بەپەله و ئازادیکردنی بێ مەرجی ناوبراو دەکەین.
دەزگاکە ڕاشیگەیاند، "ئەم جۆرە مامەڵەیە نەشیاوە لە چوارچێوەی فشارەکانی دەسەڵاتە بەرامبەر ئازادی ڕادەربڕین، کە بەهۆیەوە ڕۆژدوای ڕۆژ ڕاپۆرتی خراپ لەسەر دەسەڵاتدارانی کوردستان دەردەکرێت و دۆستەکانی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەدەستدەدات".
شایەنی باسە، لە کاتژمێر 3ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووس دیاکۆ حوسێن دوای فشارێکی زۆر ئازادکرا.
